سە‌رۆكایە‌تی كۆمار چە‌ند زانیارییە‌ك سە‌بارە‌ت بە‌ مووچە‌ی فە‌رمانبە‌رەکانی ئاشكرا دە‌كات


نەتەوە  |   14:39:15 2018-07-29  |   (246) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، "راگرتنی مووچەی خانەنشینی سەرۆك كۆماری پێشووتر رووندەکاتەوەو ئاشکرای دەکات کە بەپێی یاسای خانەنشینی گشتی ساڵی 2014 بووەو باسیش لە چەند هەڵەیەک دەکات کە لە یاسای ئیمتیازاتی پەرلەماندا هەیە .
A+    A-


مونیف حەواس سەرۆكی فەرمانگەی یاسایی لە سەرۆكایەتی كۆمار، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا ئاشکرای کردووە کە "ژمارەی فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی كۆمار، گەیشتووەتە 1068 فەرمانبەر، بەڵام بودجەی سەرۆكایەتی 46 ملیۆن دۆلارە".

 

هەروەها دەڵێت "مانگی ئازاری ئەمساڵ یاسای پەرلەمان و پێكهاتەكانیمان پێگەیشتووە، بەشێوەیەكی ئاشكرا، 20 تێبینیمان لەسەری تۆماركردووە".

 

روونیشیكردووەتەوە، فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار فەرمانی كردووە یاساكە بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان، بەڵام پەرلەمان هیچ هەموارێكی بۆ نەكرد، بۆیە یاساكە نا دەستورییە، سەرۆك كۆماریش ئیمزای لەسەر یاساكە نەكرد.

 

حەواس ئاماژەشی بەوە داوە کە یاسای پەرلەمان هەڵەی زۆری تێدایە، پەرلەمان ئیمتیازی تایبەتی بۆ پەرلەمانتاران داناوە، جیاواز لە باقی فەرمانبەرانی دەوڵەتی عیراق.

 

بەپێی ئەو یاسایەش، پەرلەمانتار مووچەی خانەنشینی پێدەدرێت بەچاوپۆشین لە خزمەت و هەڵوەشاندنەوەی مەرجی تەمەن، كەچی لە سەرۆكایەتی كۆماردا، فەرمانبەر شایستەی مووچەی خانەنشینی نابێت، مەگەر پاش 15 ساڵی خزمەت نەبێت.

 

روونیشیكردووەتەوە کە راگرتنی مووچەی خانەنشینی غازی عەجیل یاوەر بەپێی یاسایی خانەنشینی گشتی ساڵی 2014 بووە.
















زۆرترین بینراوەکان