ڤایبەر خزمەتگوزارییەکی نوێ پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات


نەتەوە  |   11:40:09 2018-07-28  |   (1,731) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، کۆمەڵێک ستیکەری نوێیان بۆ پڕۆگرامەکە زیاد کرد.
A+    A-



میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە بەرپرسانی ڤایبەر، کۆمەڵێک ستیکەری نوێی تینا کارۆڵ، خانمە گۆرانیبێژی ڕووسییان بۆ پڕۆگرامەکە زیاد کردووە.

بۆ بەدەستھێنانی ئەو ستیکەرە نوێیانەی ڤایبەر، سەرەتا پێویستە پڕۆگرامەکە لەسەر نوێترین ڤێرژن بێت، پاشان لەنێو بەشی ستیکەرەکان بە زمانی ئینگلیزی بنووسە (Tina Karol)، ئینجا کۆمەڵە ستیکەرەکە داونلۆد بکە.

دوای ئەوەی ستیکەرەکانی تینا کارۆڵ داونلۆد دەکەیت، بەشێوەیەکی خۆکاری (ئۆتۆماتیکی)، ڤایبەر نوێترین ھەواڵەکانی ئەو خانمە گۆرانیبێژەت نیشان دەدات، ئینجا دەتوانی ستیکەرەکانیشی بەکار بھێنیت و بۆ ھاوڕێکانتی بنێریت.

پڕۆگرامی ڤایبەر لە ساڵی 2010دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.
















زۆرترین بینراوەکان