میسی رێگە نادات بەرشە ئەم یاریزانە بکڕێت


نەتەوە  |   16:15:20 2018-07-27  |   (426) جار خوێندراوەتەوە

میسی ئیدارەی یانەکەی بەرشەی ئاگادارکردووەیەوە لەوەی بیر لە کڕینی نزۆنزی  نەکەنەوەو لەو بیرۆکەیەو لەو یاریزانە دووربکەونەوە و ھەوڵی کڕینی نەدەن، بەو ئەوەش دوو گۆکاری خستووەتەڕوو.
A+    A-


بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی دۆن، دوای رۆشتنی ئینێستاو بێھیوابوون لە کڕینی رابیۆت-ی یاریزانەکەی پاریس، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە یانەی بەرشەلۆنە رووی لە نزۆنزی یاریزانە فەرەنسییەکەی یانەی سیڤیا کردووەو لە ھەوڵی کڕینی ئەودایە.

 

 لەوبارەیەشەوە لیۆنێل میسی ئیدارەی یانەکەی ئاگادارکردۆتەوە لەوەی لەو یاریزانە دووربکەونەوە و ھەوڵی کڕینی نەدەن.

 

بەپێی هەواڵی پێگەکە بێت، میسی بە دوو ھۆکار نزۆنزی رەتدەکاتەوە یەکەمیان گەورەیی تەمەنی کە ئەو یاریزانە ٣٠ ساڵە و دووەمیش شێوازی یاریکردنی نزۆنزی لەگەڵ بەرشەدا ناگونجێت.

 

 میسی بە ئیدارەی بەرشەلۆنەی راگەیاندووە باشترە دی یۆنگ یاریزانە ھۆڵەندییەکە بکڕن، چونکە پێیوایە ئەو 21 ساڵە و دەتوانێت لە بەرشەلۆنەدا کاری باشتر بکات.
















زۆرترین بینراوەکان