بەرشە ئەم مەرجە قورسە لەسەر دیمبڵی دادەنێت


نەتەوە  |   15:29:17 2018-07-27  |   (173) جار خوێندراوەتەوە

مەرجە قورسەکەی بەرشەو چوونی مالکۆم بۆ ئەو یانەیە، بەتەواوەتی جووڵەی لە دیمبڵی بڕیوەو بە هیچ جۆرێک خۆی بۆ ساغ ناکرێتەوە.
A+    A-


عوسمان دیمبڵی ئەو یاریزانەی وەرزی رابردوو لە یانەی دۆرتمۆند مانیگرت و بە ناچاریش دۆرتمۆند فرۆشتی بەیانەی بەرشەلۆنە، بەڵام ئەو یاریزانە وەرزی رابردوو ماوەیەکی زۆر تووشی پێکان بووەوەو دوای چاکبوونەوەشی نەیتوانی ببێت بەیاریزانێکی سەرەکی تیپەکە و زۆربەی کاتەکان لەلایەن راهێنەرەوە لەسەر کورسیی یەدەک دانیشێنرا>

 

 ئێستاش بە ھاتنی مالکۆم پێدەچێت کاری دیمبڵی قورستر بووبێت و زیاتر لەسەر کورسی یەدەگ بمێنێتەوە، بۆیە ئەو یاریزانە بڕیاری رۆیشتنی داوە، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە مەرجێکی قورسی لەسەر داناوە، ئەویش ئەوەیە کە نرخی 100 ملیۆن یۆرۆی لەسەر داناوە کە پێناچێت ھیچ یانەیەک بتوانێت ئەو بڕە پارەیە بداتە بە یاریزانێکی وەک دیمبڵی.
















زۆرترین بینراوەکان