دوای 12 ساڵ.. كه‌له‌كه‌ی زیدان بووه‌ته‌ چیرۆك و نابڕێته‌وه‌


نەتەوە  |   12:16:16 2018-07-27  |   (438) جار خوێندراوەتەوە

هه‌رچه‌نده‌ 12 ساڵ به‌سه‌ر، به‌سه‌رهاته‌كه‌ی كه‌له‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی زیداندا تێپه‌ڕیووه‌، كه‌ له‌ مۆندیالی 2006 به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا بوو، وادیاره‌ ئه‌و چیرۆكه‌ كۆتایی ناهێت، ئه‌مجاره‌ ناوبژیوانی یارییه‌كه‌، له‌باره‌یه‌وه‌ قسه‌ی خۆی ده‌كات. 
A+    A-

 

هۆراسیۆ ئه‌لیزۆندۆ ناوبژیوانی ئه‌رجه‌نتینی، به‌ رۆژنامه‌ی ASی ئیسپانی راگه‌یاند "له‌ ساتێكی یارییه‌كه‌دا بینیم ماركۆ ماتیرازی ئیتاڵی به‌رده‌بێته‌وه‌، كه‌ ته‌نیا 3 یان 4 مه‌تر له‌ منه‌وه‌ دووربوو، یارییه‌كه‌م راگرت و له‌ یاریده‌ده‌ركانم پرسی چی روویدا، هه‌ردووكیان وتیان نازانین چی روویداوه‌". 


دواتر ئه‌لیزۆندۆ هانای بۆ ناوبژیوانی چواره‌م برد، كه‌ پێی وت كه‌له‌كه‌ی زیدان به‌هێز بوو و "كه‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌بینی باوه‌ڕم پێ ناكه‌یت"، ئه‌وكات ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ بڕیار ده‌دات بێ دوودڵی زیدان له‌ یارییه‌كه‌ ده‌ری بكات.  پێشتر زیدان وتبووی، شانازی به‌ رووداوی كه‌له‌لێدانه‌كه‌ی ماتیرازی ناكات و ئه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ كاروانه‌كه‌ی و ده‌بێت قبوڵی بكات. 


لای خۆشییه‌وه‌، ماتیرازی له‌ كاتێكی پێشوو له‌ باره‌ی كه‌له‌كه‌وه‌ رایگه‌یاندبوو، كاردانه‌وه‌ی زیدان له‌ یاری كۆتایی مۆندیالی 2006 زیاده‌ڕه‌وی تێدا بوو "ئه‌وه‌ی به‌ زیدانم وت، شتێكی پڕوپووچ بوو، به‌ڵام شایسته‌ی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ نه‌بوو". 


هه‌روه‌ها وتبووشی "مه‌حاڵه‌ جوێن به‌ دایكی زیدان بده‌م، چونكه‌ من مانای دایك ده‌زانم و له‌ ته‌مه‌نی 15 ساڵی دایكی خۆم له‌ده‌ستداوه‌، قسه‌كانم له‌ باره‌ی خوشكییه‌وه‌ بوو نه‌وه‌ك دایكی".


 
















زۆرترین بینراوەکان