بۆ خانمان... بەبێ نەشتەرگەریی بۆ گەورەبوونی لێوەکانت ئەم تێکەڵەیە بەکاربهێنە


نەتەوە  |   19:20:16 2018-07-26  |   (924) جار خوێندراوەتەوە

دەبێ خانمان بزانن کە نەشتەرگەریی جوانکاریی تاکە شێواز نییە بۆ بەدیھێنانی ئەوەی دەتەوێ، لەکاتێکدا دەتوانیت چارەسەرە سروشتییەکان بەکاربھێنیت بۆ بەدەستھێنانی ئەوەی دەتەوێ.
A+    A-


 لەبەرئەوەی ئێستا لێوی ئەستوورو گەورە بۆتە مۆدێلێک و هەندێک لە خانمان خەونی پێوە دەبینن و زۆرێکیان پارەیەکی زۆر دەدەن تا بە نەشتەر گەریی ئەو خەونەیان بەدیی بهێنن، بەڵام لێرەدا چەند پێکھاتەیەکی سروشتی بۆ ئەو مەبەستە دەخەینەڕوو کە ئیتر خانمان پێویستیان بە نەشتەرگەری نابێت و خەونەکەشیان بەدیی دێت.

 

تێکەڵەی زەیتی زەیتون و شەکر:

کەوچکێکی بچووک شەکر

کەمێک زەیتی زەیتون

شەکر و زەیتی زەیتونەکە تێکەڵ بکەو بیدە لە لێوەکانت با 15 خولەک پێوەی بێت، پاشان بەئاو بیشۆ.

ئەمەش دوو رۆژ جارێک دووبارەی بکەرەوە

 

تێکەڵەی زەیتی دارچینی:

کەوچکێک زەیتی دارچینی

کەمێک ھەنگوین

پێکھاتەکان پێکەوە تێکەڵ بکەو بیدە لە لێوەکانت و با 10 خولەک پێوەی بمێنێتەوە پاشان بەئاو بیشۆ.

ئەم تێکەڵەیەش ھەفتەی چوار جار بەکاری بهێنە.

 

تێکەڵەی سۆدەی  نان:

یەک کەوچک سۆدەی نان

کەمێک ئاو

سۆدەی نان لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکەو بیدە لە لێوەکانت بە فڵچەیەکی ددانی نەرم و پاشان بەئاو بیشۆ.

ئەمەش دوو بۆ سێ جار لەھەفتەیەکدا دووبارە بکەرەوە

 

تێکەڵەی ھەنگوین و زەیتی زەیتون:

کەوچکێک ھەنگوین

کەوچکێک زەیتی زەیتون

پێکھاتەکانی تێکەڵ بکەو بیدە لە لێوەکانت و با چارەکێک پێوەی بمێنێتەوەو دواتر بەئاو بیشۆ.

ئەمەش ھەر دوو رۆژ جارێک بەکاری بھێنە .

 

زەیتی گوێزی ھیندی و کاکاو و زەیتی بادەم:

کەوچکێکی گەورە زەیتی گوێزی ھیندی

کەوچکێکی بچووک کەرەی کاکاو

20 دڵۆپ زەیتی بادەمی شیرین

سەرەتا کەرەی کاکاوەکە بتوێنەرەوەو پێکھاتەکانی تری تێبکە و پاشان بیدە لە لێوەکانت تا چارەکێک باپێوەی بێت، پاشان بەئاو بیشۆ.

 

شێوازی بەکارھێنانی پارچە سەھۆڵ:

زۆر کاریگەرە بۆ ئەستوورکردنی لێوەکان و گەورەکردنیان، بەوپێیەی سەھۆڵ ھاوکارە لە تێپەڕبوونی خوێن بۆ لێوەکان، تەنیا دەبێ پارچە سەھۆڵ بھێنیت بە لێوەکانتدا تا سێ خولەک.

ئەمەش رۆژانە دووبارە بکەرەوە.

 
















زۆرترین بینراوەکان