ڤیاگرا ئەم کارەساتانەی لێکەوتەوە


نەتەوە  |   16:38:14 2018-07-26  |   (446) جار خوێندراوەتەوە

لە هۆڵەندا توێژینەوەیەك راگیرا، پاش ئەوەی یانزە منداڵ دوای لەدایکبوونیان گیانیان لەدەستدا کە تێیدا دایکەکان لەماوەی دووگیانیدا دەرمانی ڤیاگرایان پێدرابوو.
A+    A-


میدیا جیهانییەكان ئاشكرایان كردووە، لە هۆڵەندا بەهۆی توێژینەوەیەكەوە لەسەر چەند خانمێكی دووگیان كە ڤیاگرایان پێدرابوو، 11 منداڵ لەدوای لەدایكبوونیان گیانیان لەدەستداوە.

 

ویسڵ گانزیڤۆرت، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە بە میدیاكانی وتووە: "دەیانویست لەڕێگەی توێژینەوەیەکەوە بەکارهێنانی ڤیاگرا بۆ بەهێزکردنی گەشەی کۆرپە لەنێو سکی دایکدا لە ماوەی دووگیانیدا بسەلمێنن، بەڵام پێچەوانەکەی روویداو هەمووانی تووشی شۆک کرد".

 

توێژینەوەکە كە لە زانکۆی پزیشكی ئەمستردام ئەنجامدراوە لەساڵی 2015 دەستپێکردووەو بڕیاربوو تا ساڵی 2020 بەردەوام بێت، ژمارەی بەشداربووان 350 خانم بوون لە 10 نەخۆشخانەی هۆڵەندا، کە لەماوەی دووگیانیدا دەرمانی ڤیاگرایان پێدەدرا، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ خێراکردنی گەشەی کۆرپە لەنێو منداڵداندا.

 

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشكراكردووە کە لەنێو ئەو منداڵانەی کە لەدایکبوون و دایکیان لەماوەی دووگیانیدا دەرمانەکەیان وەرگرتووە، 17 یان گرفتی سییەکانیان هەیە، 11 منداڵیشیان گیانیان لەدەستداوە.

 

میدیاكان جەختیش لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە دوای دەرکەوتنی کاریگەرییە نەرێنییەکانی دەرمانەکە، ئێستا توێژینەوەکە وەستێنراوە.
















زۆرترین بینراوەکان