یه‌كه‌م خشته‌ی موچه‌ی مانگی 5 بڵاوده‌كرێته‌وه‌


نەتەوە  |   14:20:09 2018-07-26  |   (16,463) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان "ئامادەکاری" بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی باسنیوز له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە نێو دیوانی وەزارەتی داراییەوە دەستی کەوتووە، مووچەی مانگی ئایار (مانگی ٥)، لە ڕۆژانی ٤ و ٥ی سەرەتای مانگی ٨ دەست پێ دەکات و لە حاڵەتی ناردنی بڕی ٣١٧ ملیار دینارەکەی حکوومەتی عێراق لە پێش جەژندا، ئەوا وەزارەتی دارایی لە خشتەیەکدا ناوی زۆربەی ئەو وەزارەتانە ڕادەگەیەنێت کە مووچەیان پێ دەدرێت.


بەپێی زانیارییەکانی ھەمان سەرچاوەی نێو دیوانی وەزارەتی دارایی، بڕیاردراوە بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی ئایار، وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕیزبەندیی یەکەمدا بێت دواتریش وەزارەتەکانی پەروەردە، خوێندنی باڵا، تەندروستی و دارایی ناویان لە ڕیزبەندیی دواتردا دەبێت.


ئەو سەرچاوەیەی دیوانی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، زۆربەی وەزارەت و فەرمانگەکان لیستی مووچەی مانگی ئایاریان بۆ گەنجینەکان ناردووە، بە مەبەستی وردبین کردن و کاروباری وردبینیکردنی بەشێکی زۆری ئەو فەرمانگانەش کۆتاییان هاتووە و هێشتا پرۆسەکەش بەردەوامە.


ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو ٢٩/٧/٢٠١٨، بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دێت.

 

پێشتر وەزارەتی دارایی ڕای گەیاندبوو، کە بڕی زیاتر لە ٣٧٠ ملیار دیناریان لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە بۆ دابین دەکرێت، لەگەڵ ٣١٧ ملیار دیناری حکوومەتی عێراق و ٢٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییەکان، بە شێوەیەکی مانگانە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستانی پێ دابەش دەکەن.
 
















زۆرترین بینراوەکان