دیاردەی مانگ گیران روودەدات و لەم شوێنەی سلێمانییەوە بەدی دەکرێت


نەتەوە  |   19:43:28 2018-07-25  |   (212) جار خوێندراوەتەوە

لە دوو رۆژی داهاتوودا دیاردەی مانگ گیران روودەدات و لە پارکی ھەواری شارەوە لە سلێمانی چەند چالاکییەکی زانستی رێکدەخرێت.
A+    A-


پرۆفیسۆر پۆڵا خانەقا سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە: وەک چالاکییەکی زانستی بە سەرپەرشتیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم، رۆژی هەینی رێکەوتی 2018/7/27 لە پارکی ھەواری شار لە سلێمانی، لەگەڵ دیاردەی مانگگیراندا چەند چالاکییەکی زانستی رێکدەخرێت.

 

ئەو پرۆفیسۆرە جەختیشی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە یەکێک لە چالاکییەکان دانانی چەندین تیلسکۆپ دەبێت بۆئەوەی ھاووڵاتیان بەشێوەیەکی باشتر بتوانن دیاردەکە لە نزیکەوە ببینن، ھەروەک، ئاماژەی بەوەشکردووە کە چالاکییەکان گشتییەو ھەموو ھاووڵاتیان دەتوانن بەشداربن.

 

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی زانستیش، دیاردەی مانگگیران کە پێشبینی دەکرێت رووبدات لە سەد ساڵی رابردوودا ھاوشێوەی نەبووە، بەوپێیەی کاتەکەی زۆرەو لە شاری سلێمانیش مانگیرانەکە لەسەعات 8 ی سەرلەئێوارەوە دەستپێدەکات تا سەعات 2:30 خولەکی بەرەبەیان بەردەوام دەبێت.

س: تۆڕی هەواڵی سلێمانی
















زۆرترین بینراوەکان