ئەو ئازارە كە بەهۆی زیادبوونی كێش و كرژبوونی ماسولكەكان توشی خانمانی دووگیان دەبێت بە رەچاوكردنی ئەم رێنماییانە كەمدەبێتەوە:
- لەپێكردنی پێڵاوی فلات و جلوبەرگی گونجاو، چونكە یەكێكە لە هۆكارەكانی دروستبوونی ئازاری پشت.
- زۆر نەوەستان بەپێوە، چونكە دەبێتە هۆی ئازاری پشت، لایەنی كەم لەكاتی وەستاندا هەوڵبدەن قاچتان بەبڵاوی ڕاگرن یاخود یەكێك لە پێیەكانتان بە بەرزی لەسەر شتێك ڕاگرن، تا زیانی بۆ پشتتان نەبێت.
- پاڵكەوتن بەشێوەیەكی گونجاو، چونكە پاڵكەوتن لەسەر پشت دەبێتە هۆی ئازار گەیاندن بە پشت، كاتێك دەكەویتەسەر لاش هەوڵبدە پشتیەك بكەیتە نێوانی ڕانەكانت.
- كاتێك ڕوو وەردەگێری بە تەواوی لەشت وەربگێرە تا زیان بە پشتت نەگات.
- هەوڵبدە نەنوشتێیتەوە ئەگەر ناچار بوویت دانیشە پاشان هەر كارێكت ویست ئەنجامی بدە.