ریاڵ مەدرید شوێنگرەی رۆناڵدۆ دیاری دەکات


نەتەوە  |   13:25:01 2018-07-25  |   (364) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئیسپانیا شوێنگرەی رۆناڵدۆ هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاشكرا ده‌كه‌ن.
A+    A-

 

ئەمرۆ پێگەکانی ئیسپانیا بە تایبەت پێگەکانی مەدرید بە شێوەیەکی چڕ باس لە ئەگەری کرینی "رۆدریگیۆ" ھێرش بەرەکەی یانەی "ڤالنسیا" دەکەن لە لایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە.


پێگەی مارکای نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردۆتەوە، راھێنەری یانەی ریاڵ لۆپیتیگی زۆر بە رۆدریگیۆی ھێرش بەرە گەنجەکەی یانەی ڤالنسیا سەرسامە و ھەر ئەوەش وایکرد بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ ی رووسیا بانگھێشتی بکات بۆیە لۆپیتیگی، ھەوڵ دەدات ئەو ھێرش بەرە ٢١ ساڵە بخاتە شوێنی رۆناڵدۆ.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ھەرچەندە نرخی شکاندنی بۆندی ئەو یاریزانە ١٢٠ملیۆنه‌، بەڵام دەکرێت لە ٦٠ بۆ ٨٠ ملیۆن ئەو یاریزانە بکردرێت.


مارپه‌ڕه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، تا ئێستا ریاڵ بە شێوەیەکی رەسمی بۆندی پێشکەش بەو یاریزانە و یانەی ڤالنسیا نەکردووە، بەڵام ڤالنسیا ترساوە و ھەرگیز لە یانەی ریاڵ مەدرید دڵنیانیە بۆیە ھەوڵەکانی بۆ ھێشتنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە.
 
















زۆرترین بینراوەکان