رۆژانی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاریكران


نەتەوە  |   18:43:14 2018-07-24  |   (497) جار خوێندراوەتەوە

فەلەكناسەكان یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵیان دیاری کردووەو رایدەگەیەنن، كە رۆژی‌ دووشەممە 13ی‌ ئاب یەكەم رۆژی‌ مانگی‌ (ذي الحجة)یە و دەشڵێن: "رۆژی چوارشەممە‌ 2018/8/22 یەكەم رۆژی‌ جەژنی‌ قوربانە.
A+    A-


ئیبراهیم ئەلجەروان، یاریدەدەری‌ بەڕێوەبەری‌ گشتیی‌ ناوەندی‌ شارقە بۆ زانستی‌ گەردوون و فەلەك رایگەیاندووە: ئەگەر ئاسمان ساماڵ نەبێت، ئەوا ناتوانرێت مانگ ببینرێت، بۆیە رۆژی‌ یەكشەممە 12ی‌ ئاب دەبێتە 30ی‌ مانگی‌ (ذي القعدة)ە و رۆژی‌ دووشەممە 13ی‌ ئاب یەكەم رۆژی‌ مانگی‌ (ذي الحجة)یە.

 

هەروەها دەڵێت: "رۆژی چوارشەممە‌ 2018/8/22 دەبێتە یەكەم رۆژی‌ جەژنی‌ قوربان.

 

هەر لەوبارەیەشەوە، محەمەد عەودە، بەڕێوەبەری‌ ناوەندی‌ فەلەكناسیی‌ نێودەوڵەتی‌ جەختی‌ لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە مانگ لە رۆژی‌ شەممە 11ی‌ ئاب لە ناوچە‌ عەرەبییەكاندا ناتوانرێت بەچاو و بە بەكارهێنانی‌ تەلیسكۆب ببینرێت.

 

دەشڵێت: “گریمانەی ئەوە دەكرێت رۆژی‌ یەكشەممە 12ی‌ ئاب تەواوكەری‌ مانگی‌ (ذي القعدة) بێت و رۆژی‌ چوارشەممە 22ی‌ ئاب یەكەم رۆژی‌ جەژنی‌ قوربان بێت.

س/ سکای نیوز

 
















زۆرترین بینراوەکان