ئه‌وانه‌ی ئایفۆنیان هه‌یە، تائێستا ئه‌مەتان به‌هه‌ڵه‌ کردووە


نەتەوە  |   16:56:21 2018-07-24  |   (452) جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ لە راگەیەندراوێکیدا ناڕاستیی زانیارییەکی باو لەنێو بەکاربەرانی ئایفۆندا ئاشکرا دەکات و رایگەیاندووە کە ئەو زانیارییە نەک راست نییە، بەڵکو پێچەوانەکەی راستە.
A+    A-


تائێستا زانیارییه‌كی هه‌ڵه‌ هه‌بووه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن ماوه‌ ماوه‌ ئه‌و به‌رنامانه‌و ئه‌پڵیكه‌یشن و ئه‌پانه‌ی كردوویانه‌ته‌وه‌، دایبخه‌نه‌وه‌، ئه‌وا شه‌حنی مۆبایله‌كانیان كه‌متر داده‌به‌زێت. به‌ڵام به‌پێی بڵاوكراوه‌یەکی كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌م زانیارییه‌ دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌ و بگره‌ پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته‌.

 

له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كى كۆمپانیای ئه‌پڵدا، جۆن گروپه‌ر كه‌ شاره‌زایه‌كی ئه‌و كۆمپانیایه‌و كاری نوێكردنه‌وه‌و زیاتر پێشخستنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ ده‌كات، زانیارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌ كه‌ داخستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و ئه‌په‌كانی ئایفۆن كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر زیاتر مانه‌وه‌ی شه‌حنی مۆبایله‌كه‌، به‌وپێیه‌ی ئه‌و سیستمه‌ی ئایفۆن و ئایپادی پێ رێكخراوه‌، به‌وشێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ كاربكاته‌ سه‌ر شه‌حنی مۆبایله‌كه‌.

 

ئه‌م زانیارییه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن و ئایپاد پرسیاریان كردبوو، كۆمپیوته‌ر كاتێك چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك پێكه‌وه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ شه‌حنی زووتر داده‌به‌زێت، ئایا ئایفۆن و ئایپادیش به‌هه‌مانشێوه‌یه‌؟ به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێر بووە و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و زانیارییه‌ ره‌تكرایه‌وه‌.
















زۆرترین بینراوەکان