بە شێوەی دەنگدانی ئاشکرا مووچەی سەرۆک دیاریکرا


نەتەوە  |   15:36:42 2018-07-24  |   (396) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دیاریکردنی مووچەی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا یەکێک بوو لەو تەوەرانەی ئەمڕۆی یەکێتییەکە و ئەو تەوەرەش خرایە دەنگدانەوەو بڕی مووچەکەش لەلایەن 5 دەنگی نەخێر بەرامبەر بە 106 دەنگی رازیی یەکلایی کرایەوە.
A+    A-


ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گەورەی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا و رابیتەی لالیگا ئەنجامدراو تێیدا تیروپشکی سەرجەم خولەکانی ئەم وەرزەی ئیسپانیا راگەیەندراو چەندین تەوەری گرنگ لە کۆبوونەوەکە قسەو باسیان لەبارەوە کراو خرانە دەنگدانەوە.

 

 یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش دیاریکردنی مووچەی رۆبیالێس-ی سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بوو کە مووچەکەی رۆبیالێس بە 160 ھەزار یۆرۆ مووچەی ساڵانە دیاریکراو 106 لە ئەندامانی یەکێتییەکە لەسەر ئەو مووچەیە رازیبوون و بەبەڵی دەستیان بەرزکردەوەو پێنج کەسیش دژی بوون، جگە لەو مووچەیە رۆبیالێس لە داھاتی ریکلامەکان 0.6% وەردەگرێت و 0.175% لە بودجەی یەکێتییەکە وەردەگرێت، ھەروەھا خانوویەکی لە مەدرید پێ دەدرێت، چونکە خۆی لە ڤالنسیا دەژی.

 

 ئەوەی جێی ئاماژەیە رۆبیالێس بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەبێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان