لە پشکنینەکەی رۆناڵدۆ بۆ یانەی یۆڤانتۆس چی دەرکەوتووە؟


نەتەوە  |   10:01:13 2018-07-24  |   (317) جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ڕێكی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆناڵدۆ لە کاتی پشکنین بۆ یانەی یۆڤانتۆس، ٣ حاڵەتی سەیری تێدا دەرکەوتووە.
A+    A-

 

پێگەی میرۆری بەریتانی له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆناڵدۆ لە کاتی پشکنین بۆ یانەی یۆڤانتۆس ٣ حاڵەتی سەیری تێدا دەرکەوتووە، یەکەم: رێژەی چەوری لە لەشی رۆناڵدۆ تەنھا ٧% کە ئەو رێژەیە لە چاو کەسانی ئاسایی ٣% کەمترە.


ھەروەھا رێژەی ماسولکە لە رۆناڵدۆ ٥٠% کە ئەو رێژەیە ٤% لە کەسانی تر زیاترە، رۆناڵدۆ لە ئێستاشدا بە پێی ئەو تاقی کردنەوەیەی لە مۆندیالی رووسیاش بۆی کراوە خێراترین یاریزانه‌ لە جیھاندا، كه‌ لە یاریەکانی مۆندیالی رووسیاش خێرایی ئەو یاریزانە ٤٠% بووە.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كریستیانۆ بە شێوەیەک دەرکەوتووە، کە یاریزانێکی تەمەن ٣٣ ساڵ نه‌بێت، بەڵکو زیاتر هاوشێوه‌ی یاریزانێکی تەمەن ٢٠ ساڵ دەرده‌كه‌وێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان