ھێرشی توند بۆ سەر مەسعود ئۆزێل دەستیپێکرد


نەتەوە  |   15:41:16 2018-07-23  |   (147) جار خوێندراوەتەوە

دوای بڕیاری وازھێنانی ئۆزێل لە یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەڵمانیاو روونکردنەوەکەی لەسەر گرتنی وێنە لەگەڵ ئەردۆگاندا، هێرشی توند بۆسەر ئەو یاریزانە بەتوندی دەستیپێکرد.
A+    A-


ئۆلی ھۆینس سەرۆکی یانەی بایرن میونشن دوای بڕیاری وازھێنانی ئۆزێل لە یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەڵمانیاو روونکردنەوەکەی لەسەر گرتنی وێنە لەگەڵ ئەردۆگاندا ھێرشی توند دەکاتە سەر ئەو یاریزانەو دەڵێت : "من زۆر دڵخۆشم کە ئەم "دێوەزمە"یە لە کۆڵمان بووەوە، ئۆزێل نەک ئێستا چەندین ساڵە لەدەرەوەی بازنەی ئەڵمانیادا بووە.

 

 راشیگەیاندووە دوا یاریی کە ئۆزێل لەگەڵ ئەڵمانیادا براوە بووبێت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014 و ئێستاش دوای ئەو ھەموو نەھامەتی و شکستە، ئۆزێل لە پشت ئەردۆگانەوە خۆی دەشارێتەوە.

 

هەروەها دەڵێت: ئێمە وەک یانەی بایرن ھەرکات بەرامبەر بە ئارسناڵ یاریمان کردبێت، خاڵی لاوازی ئەو تیپەمان زانیووە ئەویش مەسعود ئۆزێل بووە.
















زۆرترین بینراوەکان