سوودە سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ماش بزانە


نەتەوە  |   12:16:58 2018-07-23  |   (530) جار خوێندراوەتەوە

ماش یەکێکە لە پاقلەمەنییە بەناوبانگەکان، كه‌ ماددەی خۆراکی زۆر بەسوودی تێدایە، ئه‌وه‌ش واده‌كات لانی كه‌م له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار بیخۆیت.
A+    A-

 

له‌و مادده‌ خوراكییه‌ به‌سودانه‌ی، كه‌ له‌ ماشدا بوونیان هه‌یه‌ بریتیه‌ له‌: ڕیشاڵ و پرۆتین و کانزاکانی وەک ئاسن و مس وپۆستاسیۆم و مەنگەنیز و ڤیتامین B و کالۆریەکەشی زۆر کەمە.


ماش سوودی تەندروستی زۆری ھەیە لەوانەش:


-بۆ تەندروستی دڵ بەسوودە بەھۆی بوونی ڕیشاڵ و کانزاکان تێیدا.
-خواردنی ٤ کوپ ماش پێداویستی تەواوی ئاسن بۆ جەستە دابین دەکات و بەم شێوەیەش لە کەم خوێنی دەتپارێزێت.
-یارمەتی چالاک کردنی ھەرس دەدات و بۆ قۆلۆن بەسوودە و بەدوورت دەکات لە تووشبوون بە قەبزی و شێرپەنجەی قۆلۆن.
-یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، چونکە کالۆرییەکەی کەمە.
-ماش ھاوسەنگی بڕی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم لە خوێندا ڕادەگرێت و بەدوورت دەکات لە فشاری خوێن و کۆلسترۆڵ.
-بەھۆی بوونی ماددەی دژەئۆکسان تێیدا پارێزگاری دەکات لە تووشبوون بە شێرپەنجە.
-بۆ خانمانی دووگیان بەسوودە، چونکە ناھێڵێت تووشی کەم خوێنی بێت و پارێزگاری لە کۆرپەلەکە دەکات لە تووشبوون بە کێشەی تەندروستی و پارێزگاری لە خانمەکە دەکات لە تووشبوون بە بەرزی فشاری خوێن.
















زۆرترین بینراوەکان