موچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت دواده‌كه‌وێت


نەتەوە  |   11:48:41 2018-07-23  |   (4,814) جار خوێندراوەتەوە

به‌هۆی پێشخستنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ خشته‌ی یه‌كه‌می موچه‌ی مانگی داهاتوودا، موچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت ده‌كه‌وێته‌ دوای گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ دراون، له‌دوای ئه‌وه‌ی بۆ مانگی داهاتوو موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ڕیزبه‌ندی خشته‌ی یه‌كه‌می موچه‌دا ده‌كرێت به‌ دووه‌م وه‌زاره‌ت، بۆیه‌ راسته‌وخۆ دابه‌شكردنی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت ده‌خرێته‌ دوای گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غداوه‌.


هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌رچه‌نده‌ تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی دیارینه‌كردوه‌ كه‌ به‌هۆی پێشخستنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌، موچه‌كانیان ده‌خرێته‌ دوای گه‌یشتنی 317 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا، به‌ڵام پێده‌چێت ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌زاره‌ته‌كان بگرێته‌وه‌، چونكه‌ موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌ له‌ لیستی یه‌كه‌می موچه‌دا پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت و به‌شێكی زۆری پاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی بۆ دابین ده‌كرێت.


له‌دوای دواخستنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و دروستبوونی نیگه‌رانی مامۆستایان، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بڕیاریدا موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بخاته‌ ریزبه‌ندی دووه‌می خشته‌ی موچه‌ی مانگی داهاتووه‌وه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان