پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌


نەتەوە  |   10:48:58 2018-07-23  |   (404) جار خوێندراوەتەوە

له‌ كه‌شناسی هەرێمه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت، "پله‌كانی گه‌رما 1 بۆ 2 پله‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌، ئه‌و كه‌شەش بۆ ماوه‌ی 4 ڕۆژ به‌ جێگیریی ده‌مێنێته‌وه‌".
A+    A-

 

بژار ئه‌كره‌م، لێپرسراوی به‌شی پێشبینییه‌كان له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  23ی ته‌مموز، دیسانەوە پلەکانی گەرما بەڕێژەی 1 بۆ 2 پلە به‌رزده‌بێته‌وه‌".


ناوبراو وتیشی: له‌هه‌فته‌ی داهاتووشه‌وه‌ پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لەدابەزین دەکەن، بەهۆی لاوازبوونی هاتنی تۆپەڵە هەوایه‌كی شێدار.


ئاشكراشیكرد، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هیچ شه‌پۆلێكی گه‌رمای سه‌خت له‌و ماوه‌یه‌دا ڕوو له‌هه‌رێم ناكات و پله‌كانی گه‌رما به‌ جێگیری له‌ نێوان 39 بۆ 41 پله‌ ده‌بێت، هاوكات "خێرایی با له‌م چوار ڕۆژه‌دا 15 بۆ 25 كیلۆ مه‌تر ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆز و خۆڵێكی سووك".
















زۆرترین بینراوەکان