سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت دژی‌ یاسای‌ خانه‌نشینی‌ په‌رله‌مانتاران سكاڵا تۆمارده‌كات


نەتەوە  |   13:03:42 2018-07-22  |   (266) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ "عیراق" دژی‌ یاسای‌ خانه‌نشینی‌ په‌رله‌مانتاران سكاڵا تۆمارده‌كات، هاوكات داواش له‌دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ ده‌كات كاركردن به‌و یاسایه‌ ڕابگرێت.
A+    A-

 

له‌‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، كه‌ نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڵاویكردۆته‌وه‌ هاتووه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ڕه‌سمی داوای له‌دادگای فیدراڵی عیراق كردوه‌ كاركردن به‌یاسای ئیمتیازاتی په‌رله‌مانتارانی خولی سێیه‌م ڕابگرێت.


له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق تانه‌ی له‌یاساكه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گرتوه‌و داوایكردوه‌ كاركردن به‌و یاسایه‌ ڕابگرێت تائه‌وكاته‌ی هه‌موارده‌كرێته‌وه‌".
















زۆرترین بینراوەکان