دارایی لەسەر بڵاوكردنەوەی خشتەی زیادكردنی موچە ڕونكردنەوە دەدات


نەتەوە  |   12:26:24 2018-07-22  |   (4,324) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لەسەر بڵاوكردنەوەی خشتەیەكی تایبەت بە زیادكردنی موچەو كەمكردنەوەی رێژەی پاشەكەوت، روونكردنەوە دەدات و ئەندامێكی لیژنەكەش، بڵاوكردنەوەی ئەو خشتەیە بەبانگەشەی هەڵبژاردن وەسفدەكات.
A+    A-

 

بەگوێرەی خشتەیەك، كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، موچەی پەرلەمانتاران كەمدەكرێتەوەو موچەی فەرمانبەرانیش بەڕێژەیەك زیاد دەكات، زیادكردنەكەش لەمانگی 8ی ئەمساڵ ڕادەگەیەندرێت، بەڵام تائێستا حكومەت هیچ ڕونكردنەوەیەكی لەبارەوە نەدراوەو راستیی خشتەكەی پشتڕاستنەكردۆتەوە.


له‌وباره‌یه‌وه‌ شێركۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند: ئەو خشتەیە تەنها هەوڵێكە بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، ئەگەرنا تا ئێستا هیچ شتێكی فەرمی بۆ زیادكردنی موچەی فەرمانبەران بەدەست ئێمە نەگەیشتووەو هیچ هەوڵێكی فەرمی حكومەتیش لەوبارەیەوە نییە تا دەست بەزیادكردنی موچە بكات.


ناوبراو وتیشی: "پێشتر سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران باسیان لەهەوڵەكانیان بۆ لابردنی پاشەكەوت و پێدانی موچەیەكی جێگیر بەفەرمانبەران كردووە، جگە لەوە هیچ شتێكی دیكەی فەرمی لەبەردەستی ئێمەدا نییە".


سەبارەت بەلابردنی سیستمی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران و جێبەجێكردنی سیستمێكی نوێ، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی جەختیكردەوە، حكومەتی هەرێم ساڵێك بەر لەئێستا لەتوانایدابوو كۆتایی بەسیستمی پاشەكەوت بهێنێت نەك ئێستا.


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ئەگەر حكومەت نیازی هەبێت بۆ لابردنی پاشەكەوت بەبەرچاوگرتنی داهاتەكانی ناوخۆو فرۆشتنی نەوت وئەو پارەیەشی لەبەغداوە دێت، دەتوانێت كۆتایی بەو سیستمە بهێنێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان