به‌وێنه‌.. مێسی شوێنگره‌وه‌ی خۆی دۆزییه‌وه‌


نەتەوە  |   11:58:55 2018-07-22  |   (718) جار خوێندراوەتەوە

وا پێده‌چێت، "لیۆنێل مێسی"، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی دواجار شوێنگره‌وه‌ی ئاینده‌ی خۆی له‌ بارسێلۆنا دۆزیبێته‌وه‌.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی فه‌رمی بارسێلۆنا، ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا چه‌ند وێنه‌یه‌كی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ راهێنانه‌كاندا، چاودێری به‌هره‌مه‌ندی (لاماسیا)، ریكی بۆیگی ته‌مه‌ن 18 ساڵان ده‌كات، ئه‌و یاریزانه‌ لاوه‌ی هه‌مووان پێیانوایه‌ له‌ دواڕۆژدا جێگه‌ی مێسی ده‌گرێته‌وه‌، بۆیه‌ پێیده‌ڵێن "مێسی نوێ".


وه‌ك له‌و وێنانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ریكی بۆیگی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی تیپی دووه‌می بارسا، كه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی تازه‌پێگه‌یشتووان، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پێدرا، له‌گه‌ڵ مێسی به‌شداریی راهێنانه‌كان ده‌كات و مێسی بایه‌خی پێده‌دات و ئامۆژگاریی تایبه‌تی پێشكه‌ش ده‌كات.

 
 
















زۆرترین بینراوەکان