پێویستە خانمان لەدوای تەمەنی ٤٠ ساڵیەوە ئەم پشکنینانە بکەن


نەتەوە  |   14:23:25 2018-07-21  |   (874) جار خوێندراوەتەوە

ژنان پێویستە لەدوای تەمەنی 40 ساڵیەوە، زیاتر بایەخ بە تەندروستیان بدەن، هەربۆیە ماوە ماوە گرنگە کۆمەڵێک پشکنین ئەنجام بدەن، تا دڵنیابنەوە لە تەندروستی خۆیان و ئەگەر نەخۆشیەک هەبێت، پێش کاتی مەترسیدار چارەسەر بکرێت.
A+    A-


بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی ئونەسا، خانمان لەدوای 40 ساڵیەوە پێویستە ئەم پشکنیانە ئەنجام بدەن:

1-پشکنینی مەمک، کە یەکێکە لە گرنگترین پشکنینەکان، بۆ ئەوەی ئەگەر تووشی شێرپەنجە بوو، پێشوەخت چارەسەر وەربگرێت.

2-پشکنینی منداڵدان، بەهەمانشێوە گرنگە بۆ دڵنیابوون لە بوونی خانەی شێرپەنجەیی و بەخێرایی چارەسەرکردنی، یان هەوکردن و بوونی هەر نەخۆشیەکی دیکە، هەربۆیە پێویستە ساڵانە یەکجار ئەنجام بدرێت.

3-پشکنینی دڵ و پەستانی خوێن، چونکە نەخۆشیەکانی دڵ زۆر باوە لەناو خانمانی سەروو 40 ساڵ، هەربۆیە گرنگە لە تەندروستی دڵنیابێتەوە.

4-پشکنینی ئێسک و ماسولکەکان، چونکە لەناو ژنانی سەروو 40 ساڵ پوکانەوە ئێسک زۆر باوە، هەربۆیە دەبێت سەردانی پزیشک بکرێت و چارەسەری پێویست وەربگرێت لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک.

5-پشکنینی شەکرە و کۆلیسترۆل، کە زۆر گرنگە ساڵانە یەکجار ئەنجامبدرێت، چونکە دوو نەخۆشی زۆر بەربڵاون لە جیهاندا.
















زۆرترین بینراوەکان