نوێترین زانیاری دەربارەی خۆپیشاندانەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق


نەتەوە  |   10:58:48 2018-07-21  |   (156) جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ هەینی کەلە بەشێک لە پاریزگاکانی باشوور و ناوەڕاست و بەتایبەتی بەغدا خۆپیشاندانی جەماوەی بەریوە چوو، لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکان دوو خۆپیشاندەری دیکە لە نەجەف و بەسڕە کوژران.
A+    A-

 

 

بەپێی زانیاریی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوێنی هەینی 2018/7/20 لە پارێزگاکانی دیوانیە، زیقار، بەسڕە، نەجەف و میسان و بەغدا بە هەزاران خۆپیشاندەر لە ناڕەزایەتی بە کەمی و نەبوونی خزمەتگوزایی ئاو و کارەبا و بێکاری ڕژانە سەرشەقامەکان و دژی گەندەڵییەکانی حکوومەتی عێراق خۆپیشاندانیان کرد.

 

لە بەغدای پایتەخت خۆپیشاندەرێکی زۆر لە نزیک ناوچەی سەوز کۆ بوونەوە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەدژیان گازی فرمێشکڕێژیان بەکار هێناو بە سەدان کەس تووشی گرفتی هەناسەدان هاتوون.

 

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤی عێراق لە ماوەی دوو هەفتەی خۆپیشاندان لە شارە باشوورییەکانی عێراق، هەتا ئێستا 15 خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە 60کەسی دیکەش بریندار بوون و بە سەدان کەسی دیکەش دەستگیر کراون.

 

حکوومەتی عێراق، لە ترسی خۆپیشاندانەکان ڕێوشوێنێکی توندی ئەمنیی گرتووەتە پێش و بە هەزاران هێزی ئەمنیی لە شارەکان جێگیر کردووە و بەشێک لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکانی وەک (فەیسبووک، تەلەگرام، ئینستاگرام ،...)ی داخستووە.
















زۆرترین بینراوەکان