لیستە نوێیەکەی مووچەی تۆڕی چاودێریی ئامادەکرا


نەتەوە  |   19:43:23 2018-07-20  |   (1,231) جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ھەنگاوەکانی ئامادەکردنی لیستی ھاوکاریی سوومەندبووانی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی  ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، "چاوەڕوانی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایین بۆ خەرجکردنی ھاوکارییەکان".
A+    A-


ھەمزە مەغدید وتەبێژی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم رایگەیاندووە: "سەرجەم داتاکانی تایبەت بە سوودمەندبووانی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی لەلایەن وەزارەتەوە بژاردە کراوەو چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دەکەین بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان".

 

لەوبارەیەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "ھەرکات ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بڕیاریاندا ئەوکات لەڕێگەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە مووچەکانیان پێ دەدرێت".

 

راشیگەیاندووە "پێشتر 61 ھەزار کەس لە تۆڕەکە سوودمەندبوون، بەڵام ئێستا ژمارەکە دەستکاریی کراوەو ئێستاش سەرقاڵی ئەوەن کە لەڕێگەی بۆردی یاسایی وەزارەتەوە رێنمایی بۆ سوودمەندبووانی تۆڕەکە دەربچێت و ئەوکات رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ دەربڕینی رەزامەندی".

 

بەوتەی ناوبراو "پێشتر لەچوارچێوەی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی، (بێوەژنان، قەیرە کچ، تووشبووانی نەخۆشیی درێژخایەن، ئەوانەی کە ھاوسەرەکانیان زیندانین) سوودمەندبون لە وەرگرتنی 150 ھەزار دینار وەک ھاوکاریی مانگانە، بەڵام لە ساڵی 2016ەوە ئەنجومەنی وەزیران ھاوکارییەکەی راگرتووە".
















زۆرترین بینراوەکان