ڤیدیۆ: چیرۆکی کوشتنی ئەو یاریزانەی بەهەڵە لە مۆندیالدا گۆڵی لە هەڵبژاردەکەی خۆی کرد


نەتەوە  |   19:34:13 2018-07-20  |   (512) جار خوێندراوەتەوە

رۆژی سێی مانگی تەممووز سێ کەس لە یەکێک لە وێستگەکانی پاس پاش ئەوەی بە دڵی خۆیان جوێنیان بەو یاریزانە داو سوکایەتییان پێکرد، پاشان یەکێک لەو سێ کەسە 12 گولـلەی بە دەمانچە پێوەناو لەگەڵ هەر گولـلەیەکیشدا هاواری دەکرد "گۆڵ".
A+    A-


ئەندرێس ئیسکۆبار یاریزانی تەمەن 27 ساڵی هێڵی بەرگریی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا کە بە دڵی بەرگریی ناسرابوو، بڕیاربوو دوای مۆندیال بچێتە یانەی ئەی سی میلان، بەڵام دوای ئەوەی لە رۆژی 22ی حوزەیران لە یاریی دووەمی هەڵبژاردەکەیاندا لە مۆندیالی 1994 لە ئەمریکا، پاش ئەوەی بەهەڵە گۆڵێکی لە هەڵبژاردەکەی خۆیان کرد بەرامبەر ئەمریکاو دووەم یاریی مۆندیالیان دۆڕاند، ئەگەرچی لەیاریی سێیەمدا لە سویسراشیان بردەوە، بەڵام لە مۆندیال دەرکران.

 

کرانە دەرەوەی کۆڵۆمبیا باندە گەورەکانی مافیای ئەو وڵاتەو بازرگانانی مادە هۆشبەرەکانی تووڕەکرد و کە بەپێی بەڵگەکانی لای پۆلیسی وڵاتەکە ملیۆنان دۆلاریان لە گرەوی هەڵبژاردەکەیان لە قۆناغی یەکەمی مۆندیالدا دۆڕاندبوو.

 

مافیاکان ئیسکۆباریان بە هۆکاری دەرکردنی کۆڵۆمبیا لە مۆندیال دەزانی، بۆیە کوشتیان، بکوژەکەش دوای 11 ساڵ بەهۆی نەبوونی سەرپێچییەوە لە زیندان ئازادکرا، کە ئەوەش بووە مایەی ناڕەزایەتیی کەسوکارەکەی و خەڵکێکی زۆری ئەو وڵاتەو بە سەرکەوتنی مافیاکانیان وەسفکرد.

 

رۆژی بەخاکسپاردنەکەی لە پایتەختی ئەو وڵاتە نزیکەی 120 هەزار کەس ئامادەی رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە ئیسکۆبار بوون و لەو رۆژەشەوە بڕیاردرا کە درێسەکەی کە ژمارە 2 بوو، هیچ یاریزانێک نەیپۆشێت.

 

بەڵام ئیڤان کورتوبا ئەستێرەی ئینتەرمیلان و کۆڵۆمبیا، ئەو بیرۆکەیەی رەتکردەوەو وتی ژمارە 2 واتا ئیسکۆبار، بۆیە نابێت ئیسکۆبار لەبیربکرێت و هەر خۆشی درێسی ژمارە 2ی هەڵبژاردەکەی پۆشی.

بەسوۆاسەوە لە سایتی دواڕۆژ-ەوە وەرگیراوە
















زۆرترین بینراوەکان