عەبادی بڕیارێک لەبارەی خانەنشینی پەرلەمانتارانەوە رەتدەکاتەوە


نەتەوە  |   18:39:36 2018-07-20  |   (218) جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق  ئاشكرایكردووە كە عەبادی خانەشینبوونی پەرلەمانتارانی عیراقی رەتكردووەتەوە کە لەلایەن نوێنەرانەوە دەرچووەو لەلایەن سەرۆک کۆماریشەوە پەسەندکرابوو .
A+    A-


نووسینگەی عەبادی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە: "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران حەیدەر عەبادی یاسای ئیمتیازاتی پەرلەمانتارانی رەتكردووەتەوە كە بە نهێنی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكراوەو سەرۆكایەتی كۆماریش ئێستا بەركاری كردووە.

 

هەروەک ئاماژە بەوە دراوە کە تانەی لێ دەدەن، لەبەرئەوەی رەزامەندیی حكومەتی بۆ وەرنەگیراوەو كاریگەریی داراییشی هەیە.

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لەچەند رۆژی رابردوودا د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق مەرسوومی خانەنشینبوونی 325 پەرلەمانتاری خولی رابردووی پەرلەمانی عیراقی دەركردبوو بە مووچەی مانگانەی شەش ملیۆن دینار بۆ هەر یەكێكیان.

 

 

لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی باشووری عیراق و بەغداشدا خۆپیشاندەران داوای سەرەكییان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و خانەنشینی پەرلەمانتاران بوو، بەهۆی ئەوەی بارگرانیی زۆری لەسەر بودجەی وڵات دروستكردووە.
















زۆرترین بینراوەکان