وادەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتێکی دیکە پێشدەخرێت


نەتەوە  |   15:22:12 2018-07-20  |   (2,188) جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی ھەرێم بەڵێنێکی بە یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان داوە لەبارەی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاوەو بەرپرسێکی ئەو رێکخراوەش رایدەگەیەنێت: "بۆ لیستی مووچەی مانگی داھاتوو، لەدوای وەزارەتی پەروەردە، ئەولەوییەت بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەدرێت".
A+    A-

 

ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، رایگەیاندووە: لەدوا کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ وەزیری دارایی ھەرێم سەبارەت بە پرسی مووچە، رێباز حەملان لەبارەی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ئاماژەی بەوە داوە کە بۆ مووچەی مانگی داھاتوو، لەدوای دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ئەولەوییەت بە مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەدرێت.

 

لەوبارەیەشەوە بە پێی لێدوانەکەی بۆ ئێس ئێن ئێن، بۆ مووچەی مانگی پێنج، وەزارەتی دارایی ھەرێم بەڕەسمی بڕیاریداوە ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو پەروەردە لە ریزبەندیی یەکەم و دووەمی خشتەکەدا بن.
















زۆرترین بینراوەکان