پارتی: مەرجمان بۆ هیچ لایەنێكی كوردی بۆ هاوپەیمانی لە بەغدا نییە


نەتەوە  |   14:02:16 2018-07-20  |   (169) جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ مەرجێكیان لەسەر لایەنە كوردییەكان نییە بۆ دروستكردنی هاوپەیمانێتی لەبەغدا، بەڵام مەرجیش لەهیچ لایەنێك قبوڵ ناكەن.
A+    A-

 

كاكەمین نەجار، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە: پڕۆژەیەكمان هەیە لەگەڵ یەكێتی بەنیازین بیخەینە بەردەست لایەنەكان هیچ بەربەستێكمان نیە ئەگەر بیانەوێت لەهەر دانوستانێك ئەو لایەنانە ئامادەبن چونكە وەفدی كوردی تا پشتیوانی لایەنە كوردییەكانی هەبێت ئەوەندە بەهێزتر دەبێت."


ناوبراو لەبارەی مەرجی پارتی بۆ بەستنی هاوپەیمانی و بوون بەیەك لیست لەگەڵ لایەنەكوردییەكان لەبەغد، وتی"مەرجمان بۆ هیچ لایەنێكی كوردی بۆ هاوپەیمانی نییە بۆ بەغدا مەرجی كەسیش قبوڵ ناكەین".


پێشتر محەمەد ڕەئوف، سەركردەی باڵا لەحیزبی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری كوردستان، و ڕابون مەعروف، كاندیدی دەرچووی حیزبی نەوەی نوێ لەبەغدادلەمیانەی گفتوگۆیەكیاندا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایانگەیاندبوو" مەرجیان بۆ هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی و یەكێتی ئەوەیە كەخۆیان بگۆڕن.


بەڵام كاكەمین نەجار لەبارەی ئەو مەرجەی ئەو لایەنانەوە دەڵێت:" ئێمە وەك پارتی عەیبمان نییە، مەرجی گۆڕینمان بۆ دانێن ئەی خۆمان بگۆڕین خۆمان چی لێ بكەین؟ خۆمان بەعەیب بكەین؟! دوای ئەوە ئەو لایەنانە بۆ ئێمە نایەنە بەغدا، ئەوانیش بۆ خۆیان دێنە بەغدا نەك بۆ ئێمه، دوای ئەوە‌ خەڵك دەنگیان داونەتێ لەبەغدا كاریان بۆ بكەن ئەوان بەرپرسن له ‌دەنگی ژمارەیەك خەڵك ئیتر بۆ ناز لەسەر ئێمە بكەن بە شەرت و مەرج بێنە بەغدا؟ئێمە نە مەرج لەسەر كەس دادەنێین نە ڕازین بە مەرجی كەس و مەرجی كەسیش قبوڵ ناكەین!".
 
















زۆرترین بینراوەکان