به‌به‌ڵگه‌.. بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی مانگێك درا


نەتەوە  |   12:41:45 2018-07-20  |   (3,904) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "بانكی ناوه‌ندیی عێراق سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی ناردنی پاره‌ی له‌نێوان بانكه‌ حكوومییه‌كان و بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان ڕاگرت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و پارێزگایانه‌ی خۆپیشاندانیان تێدا ده‌كرێت، بۆ مانگی داهاتوو پاشه‌كه‌وت كرد.
A+    A-


به‌پێی نووسراوێكی بانكی ناوه‌ندیی عێراق، كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 19/ 7/ 2018 ده‌رچووه‌، تێیدا هاتووه‌، هه‌واڵه‌كردنی پاره‌ له‌نێوان سه‌رجه‌م بانكه‌ حكوومییه‌كان و بانكه‌ ئه‌هلییه‌كانی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاست، ڕابگیرێت.


له‌به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی تا 19/ 7/ 2018 مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، مووچه‌كانیان پاشكه‌وت بكرێت بۆ مانگی ئابی داهاتوو، هۆكاری بڕیاره‌كه‌ش، بۆ دۆخی ئه‌منی ئه‌و پارێزگایانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ خۆپیشاندانیان تێدا ده‌كرێت.

















زۆرترین بینراوەکان