حكومەت بەفەرمی بڕیاری دامەزراندنی هەزاران كەسی دەركرد  


نەتەوە  |   12:03:55 2018-07-20  |   (243) جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی "عێراق" بڕیاریدا لەچوارچێوەی ئەو بڕە پارەی بۆ خزمەتكردنی ناوچەكانی باشور تەرخانكراوە، هەزاران دەرچوو دابمەزرێنێت.
A+    A-

 

لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە لە كۆبونەوەی عەبادی لەگەڵ نوێنەرانی پارێزگای زیقار ئاماژەی بەوەكردوە، كە حكومەت چەند بڕیارێكی دەركردووە لە نێویاندا چاككردنی كارەبا، ئاو و تەندروستی و خزمەتگوزاری و لەگەڵ هەزاران هەلی كار.


لە به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، دامەزراندنی هەزاران كەس كراوە لە دانیشتیوانی پارێزگاكە، لەگەڵ خەرجكردنی پارەی پترۆدلار و چاككردنەوەی بردێكی گەورەی شارەكە كە سەدان هەلی كار دەڕەخسێنێت.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پرۆژە پیشەسازییەكانی پارێزگاكە جارێكی تر دەخرێنەكارەوە و سەدان هەلی كاری دیكەیش بۆ دانیشتیوانی پارێزگاكە دەستبەر دەكرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان