سوودە سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی قۆخ، وادەكات بەردەوام بیخۆیت


نەتەوە  |   11:21:24 2018-07-20  |   (220) جار خوێندراوەتەوە

قۆخ یه‌كێكه‌ له‌و میوە خۆش و بەتامەكانی وەرزی هاوین، كه‌ سوودێكی یەكجار زۆری بۆ تەندروستی مرۆژ هه‌یه‌.
A+    A-

 

لێره‌دا چه‌ند سودێكی ئه‌و میوه‌ به‌تامه‌ ده‌خرێته‌ڕوو:


– بۆ پەستانی خوێن:
بەهۆی بوونی ڕێژەی زۆری پۆتاسیۆم لە میوەی قۆخ-دا، بەو هۆیەوە بە خواردنی قۆخ دەتوانی باڵانسی پەستانی ناو لەش ڕابگرێت بە تایبەتی كەم كردنەوەی پەستانی خوێن، لە هەمان كاتدا یارمەتی دابەزینی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ دەدات لە خوێندا.


– بۆ خانمانی دووگیان:
میوەی قۆخ زۆر دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی بەسوود، كە یارمەتی ئافرەتی دووگیان دەدات بۆ تووش نەبوون بە قەبزی، هەروەها بە هۆی زۆری ڤیتامین (سی) لە قۆخ-دا ئافرەتی دووگیان دەپارێزێت لە ڕشانەوە لە كاتی دووگیانیدا.


– بۆ دابەزینی كێش
ئەگەر دەتەوێت كێش دابەزێنی ئەوا قۆخ زۆر بخۆ لەبەرئەوەی بە خواردنی یارمەتی برسی نەبوونت دەدات و ڕێژەی چەوریشی كەم تێدایە.


– بۆ گەدە:
بەهۆی بوونی ڕیشالی زۆرەوە لە قۆخ یارمەتی چالاك كردنی ئیش و كاری گەدە و ڕیخۆڵەكان زۆر بە ئاسانی دەدات.


– بۆ جوانی پێست:
ڤیتامین (سی) لە پێكهاتەكانی قۆخ وادەكات ڕووخسار هەمیشە بە تەڕی و جوانی بمێنێتەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان