یەکەم کاروانی حاجیان لە هەرێمه‌وه‌ بەرەو سعودییە بەڕێدەکەوێت


نەتەوە  |   00:16:45 2018-07-20  |   (372) جار خوێندراوەتەوە

بڕیاره‌ رۆژی "٢٣ی ئەم مانگە" یەکەم کاروانی حاجیان لە شاری هەولێرەوە بەرەو وڵاتی سعودییە بەڕێبکەون بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە وەکالەت ڕایگەیاند، ڕێنماییان بە حاجیان داوە و ستافێکی ئیداری لە وەزارەتی ئەوقافەوە لەگەڵیان دەچێت بۆ جێبەجێکردنی کاروبارەکانیان.


بۆ ئەمساڵ وەزارەتی ئەوقاف نرخی بەجێهێنانی فەریزەی حەجی بە چوار ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دینار دیاریکردووە، کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخەکە زیادیکردووە، کە چوار ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دینار بوو.


لە هەرێمی کوردستانەوە بە چەند گەشتێکی جیاواز لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانییەوە ٣هه‌زار و ٦٠٠ کەس دەچنە سعودیە کە ناویان لە تیروپشکدا گەڕاوەتەوە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج لەمساڵدا، جگە لەوەش ٦٠٠ حاجی دیکە بە نرخێکی زیاتر و لە دەرەوەی تیروپشک فەریزەی حەج بەجێدەهێنن.
 
















زۆرترین بینراوەکان