بۆ رزگاربوون لە قەڵەوی، ئەم پێکهاتەیە لەگەڵ چادا تێکەڵ بکەو بەیانیان بیخۆرەوە


نەتەوە  |   19:30:47 2018-07-19  |   (455) جار خوێندراوەتەوە

دەشێت تۆ یەکێک بیت لەوانەی بەهۆی کارەکەتەوە جوڵەت کەمبێت، بەڵام بتەوێت ببیتە خاوەنی جەستەیەکی رێک، بۆیە لێرەدا پێکهاتەیەکی ئەفسوناوێت پێ دەناسێنین و بەوهۆیەوە دەتوانیت بەیانیان لەگەڵ چا یاخود ئەو قاوەیەی کە دەیخۆیتەوە تێکەڵی بکەیت.
A+    A-

 

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی شیکاگۆ، دەرکەوتووە کە تێکەڵکردنی دارچینی لەگەڵ چا یاخود قاوەداو خواردنی لە بەیانیاندا، هۆکارێکی باش دەبێت بۆ تواندنەوەی چەوریی جەستە لەو ڕۆژەداو هاوکات چالاکیی خانەکانی جەستەش زیاتر دەکات بەمەبەستی تواندنەوەی چەوری.

 

هەر لەو توێژینەوەیەدا ئاماژەش بەوە دراوە کە دارچینی زۆر لە شەکر سوودی زیاترەو دەتوانیت لە بەیانیاندا وەک جێگرەوەی شەکر بەکاری بهێنیت و بیکەیتە ناو چاو قاوەکەتەوە چونکە  رۆڵێکی باشی دەبێت لە تواندنەوەی چەوریی جەستەدا.
















زۆرترین بینراوەکان