بەم  رێگە سروشتییانە چارەسەرکردنی ئەسپێی ناو قژتان بکەن


نەتەوە  |   19:17:50 2018-07-19  |   (139) جار خوێندراوەتەوە

ئەسپێ لە رێگەی بەکارهێنانی کەرەستەی یەکێکی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسێکی دیکە بەهۆی خەوتن لە جێگەکەی یان پۆشینی جلوبەرگەکەی یان بەکارهێنانی شانەی تووشبووەکە.
A+    A-

 

بۆ ئەمەش چەند رێگەیەکی سروشتی هەن کە دەبنە هۆی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە:

 

1-سیر: سیر بە بۆنە تیژەکەی ئەسپێ دەخنکێنێت و دەیکوژێت، دەتوانیت 10 سیر پانبکەیتەوەو لەگەڵ سێ کەوچک ئاوی لیمۆدا تێکەڵی بکەیت، پاشان بیدە لە بێخی سەرو ماوەی نیو کاتژمێر چاوەڕێ بکە، پێش ئەوەی قژت بەئاوی سارد بشۆیت.

 

2-خوێ: چارەکە کوپێک خوێ لەگەڵ بڕێکی یەکسان سرکەدا تێکەڵبکەو بیپڕژێنە بەسەر قژتدا، تاوەکو تەڕ دەبێت، بە کڵاوی خۆشتن قژت دابپۆشەو ماوەی دوو کاتژمێر چاوەڕێ بکە پێشئەوەی بە ئاوی شلەتێن بیشۆیت.

 

3-سرکەی سپی: بڕێکی یەکسان سرکەی سپی و ئاو تێکەڵ بکەو بیدە لە قژت، پاشان ماوەی کاتژمێرێک پێوەی بەجێبهێڵەو دواتر قژت بکە بەچەند بەشێکەوەو بەجیاجیا دایبهێنە، پاشان دووبارە بە سرکەی سپی قژت بشۆرەوەو لەکۆتایدا بەئاوو شامپۆ بیشۆ.

 

4-مایۆنیز: مایۆنیز بدە لە هەموو قژت لە بێخەوە تا سەرە تاڵەکان، پاشان بەدرێژایی شەو کڵاوی حەمام بکە بەسەرتەوە، لە رۆژی داهاتوودا قژت دابهێنە تا ئەسپێ مردووەکان لێ بکەیتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان