60 هه‌زار هه‌لی‌ كار بۆ هاوڵاتیان ده‌ڕه‌خسێندرێت


نەتەوە  |   12:17:33 2018-07-19  |   (1,443) جار خوێندراوەتەوە

له‌ڕێگه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌وه‌ هه‌لی‌ كار بۆ 60 هه‌زار كه‌س ده‌ڕه‌خسێندرێت و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش زانیارییه‌كی‌ نوێ له‌باره‌ی‌ به‌خستنه‌وه‌گه‌ڕی‌ كارگه‌كان له‌هه‌رێم ئاشكراده‌كات.
A+    A-

 

خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند، "ئێمه‌ پێشتر به‌نوسراوی ڕه‌سمی داوامان له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم كرد، كه‌ دوو هه‌زارو 100 كارگه‌ له‌هه‌رێم بونیان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بدرێنه‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ ده‌توانرێت له‌زوترین كاتدا بكه‌ونه‌وه‌كارو سودیان لێوه‌ربگرێت".


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌سه‌ر ڕاسپارده‌كه‌ی‌ ئێمه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای وه‌به‌رهێنان له‌ساڵی‌ ڕابردودا بڕیاریدا ئه‌و كارگانه‌ بكه‌وێته‌وه‌كار، وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازیی ڕاسپێردرا كاری‌ پێویست له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێبكات".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئێستا له‌كۆی ئه‌و دوو هه‌زارو 100 كارگه‌یه‌ دوو كارگه‌یان كه‌وتۆته‌وه‌كار كه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌و كارگانه‌ بدرێته‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت، نزیكه‌ی‌ 45 هه‌لی‌ كار بۆ هاوڵاتیان ده‌ڕه‌خسێندرێت".


جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر ته‌واوی‌ ئه‌و كارگانه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا بكه‌ونه‌وه‌كار كار ئه‌وا هه‌لی‌ كار بۆ نزیكه‌ی‌ 60 هه‌زار كه‌س ده‌ڕه‌خسێنرێت، جگه‌له‌وه‌ش ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێكی‌ خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ به‌زوترینكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان ئه‌و كارگانه‌ بكه‌ونه‌وه‌كار".
 
















زۆرترین بینراوەکان