رۆناڵدۆ هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسپانیا دەپچڕێنێت 


نەتەوە  |   11:17:53 2018-07-19  |   (212) جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ئاشكرای ده‌كات، دوای ئەوەی پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی یوڤێنتوس کرد کریستیانۆ رۆناڵدۆ "بەدوای کڕیارێک بۆ خانووەکەی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دەگڕێت"،.
A+    A-

 

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆناڵدۆ دەیەوێت هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسپانیا بپچڕێنێت، بەبێ ئەوەی گوێبداتە ئەو کێشانەی لەگەڵ خەزێنەی باجی ئیسپانی هەیەتی و دەیەوێت هەموو شتەکانی لە وڵاتەکەدا بفرۆشێت.


له‌لایه‌كی تره‌وه‌ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، رۆناڵدۆ پێویستە 18.8 ملیۆن یۆرۆ وەک باج بداتە خەزێنەی ئیسپانیا، کە لەو ماوەیەی لە ریال مەدرید بووە باجەکانی لەسەر کۆبووەتەوە.


هاوكات رۆژنامەی کوریۆ دۆ مانهای پۆرتوگالی بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆناڵدۆ دەیەوێت هەموو شتەکانی لە ئیسپانیا بفرۆشێت و هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە دابخات، لەکاتێکدا هەستدەکات لەرووی باجەوە زوڵمی لێکراوە.


رۆناڵدۆی 33 ساڵ لە 2009 لە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە پەیوەندیی بە ریال مەدرید کرد، ئەو کاتە خانووەکەی لە مانچێستەر کە بە 4.5 ملیۆن کڕیبوو بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ فرۆشتی.


کارێکی دیکەی رۆناڵدۆ دەیەوێت ئەوەی کە دەیەوێت پەیوەندییەکانی جۆرجینیا رۆدریگێزی هاوڕێی و منداڵەکانیشی لەگەڵ ئیسپانیا بپچڕێنێت، لەکاتێکدا سپۆنسەرەکانیان لە ئیسپانیان.
 
















زۆرترین بینراوەکان