رۆناڵدۆ بەرامبەر بە ریاڵ یاریی ناکات


نەتەوە  |   16:57:56 2018-07-18  |   (198) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە لەجامی پاڵەوانانی ئەمریکا لە واشنتن ھەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس رووبەروی یەکتریی ببنەوە، بەڵام سەرباری دەستبەکاربوونی لە یۆڤانتۆس، رۆناڵدۆ بەشداریی لەو یارییەدا ناکات.
A+    A-


ماوەیەکی تر یانەکانی ئەوروپا بە مەبەستی ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ، چەندین یاریی دۆستانە ئەنجام دەدەن بە تایبەتی یانە گەورەکانی ئەوروپا لە جامی پاڵەوانانی ئەمریکادا، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە لە واشنتن ھەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس رووبەرووی یەکتری ببنەوە.

 

 سەبارەت بە بەشداری کریستیانۆ لەو یارییەدا، ماسیملیانۆ ئەلیگری راھێنەری یانەی یۆڤانتۆس رایگەیاندووە: ھەرچەندە لە کۆتایی ئەم مانگەوە رۆناڵدۆ لەگەڵ تیپەکەیدا دەست بە راھێنان دەکات، بەڵام بۆ ئەو یارییەی بەرامبەر بە ریاڵ بەشداریی ناکات و بۆئەو مەبەستەش قسەی لەگەڵ ئەو یاریزانەی دەستەی کارگێڕیی یانەکەشی کردووەو ئەوەی جێی ئاماژەیە یۆڤانتۆس لە ئەمریکا چوار یاریی دۆستانە بەرامبەر بە یانەکانی ریاڵ و بایرن و بەنفیکا و ئەستێرەکانی خولی ئەمریکا دەکات.
















زۆرترین بینراوەکان