ھونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد


نەتەوە  |   14:44:45 2018-07-18  |   (1,557) جار خوێندراوەتەوە

نووسەر، شاعیر و ھونەرمەندی "ژەنیاری" کوردی خەڵکی قووچان لە خۆراسانی ڕەزەوی "غوڵامڕەزای محەمەدی باجگیران"، لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
A+    A-

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 18/7/2018، غوڵامڕەزای محەمەدی باجگیران كه‌ یەکێک لە شاعیر و ئاوازدانەر و گۆرانیبێژە دیار و ناسراوەکانی شاری قووچانی سەر بە "خۆراسانی ڕەزەی"یە كۆچی دوایی كرد.


ناوبراو جیا لە کاری ھونەر و نووسین، مامۆستای قوتابخانەش بووە و لەو ناوچەیە لە بووژانەوەی فەرھەنگ و ھونەری کورددا ڕۆڵی بەرچاوی ھەبووە  و ھاوکات خاوەنی چەندین کتێبی کوردییە بە زاراوەی کورمانجیی سەروو.


غوڵامڕەزا محەمەدی باجگیران ساڵی 1922 لە گوندی باجگیرانی سەر بە قووچان لەدایک بووە، ئەو گوندە لە بواری فەرھەنگی کوردانی خوراسانەوە دەوری بەرچاوی ھەیە.


ئەو نووسەرە شارەزاییەکی باشی لە بواری ئاھەنگ و مۆسیقای کوردیدا ھەبووە و ھاوکات ژەنیاری "دوو تار" بووە و ئاھەنگی "شا سیار" یان "شەھسەوار" یەکێک لە ناسراوترین ئاھەنگەکانیه‌تی.
















زۆرترین بینراوەکان