کۆمسیۆنی هەرێم ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ مافی دەنگدانیان هه‌یه‌ 


نەتەوە  |   13:21:52 2018-07-18  |   (299) جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕایگەیاند، "بەپێی تۆماری سەرەتایی سێ ملیۆن و ٨٨ هەزار و ٦٤٢ کەس مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا هەیە".
A+    A-

 

شیروان زرار، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەرێم رایگه‌یاند، ئەو تۆمارە سەرەتاییە و لەماوەی ئەم مانگەدا بەهۆی سەردانکردنی هاوڵاتیان بۆ بنکەکان بەمەبەستی دڵنیابوون لە ناوەکانیان، تۆمارەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.


وتیشی: هەزار و ٢٥٧ بنکەی دەنگدان لە هەرێم دەکرێنەوە بە جۆرێک لە هەولێر ٤٩٨ بنکە، سلێمانی ٤٧٥، دهۆک ٢٥٦ و لە هەڵەبجەش ٢٨ بنکە، سەبارەت بە ژمارەی بنکە لاوەکییەکانیش ڕایگەیاند، لە هەولێر ٧٦ بنکە، سلێمانی ٨٤، دهۆک ٤٧ و لە هەڵەبجەش ٨ بنکە هەن.


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئەوانەی تەمەنیان لە سەرو ٩٠ ساڵەوەیە ژمارەیان ٢٤ هەزار و ٣٣٥ کەسە لەگەڵ ناوە لێکچووەکان کە ژمارەیان ٣٢ هەزار و ٢٠٠ کەسە سڕکراون، دەبێت لەم مانگەدا سەردانی بنکە لاوەکییەکان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە ناوەکانیان.


بڕیارە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان