بەرپرسێكی یەكێتی: بەغدا بەگەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان قایل نییە


نەتەوە  |   11:43:31 2018-07-18  |   (298) جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە ماوەی چەند مانگێكە باس لە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەكانی جێناكۆكی دەكرێت، بەڵام تائێستا عێراق رازی نەبووە پێشمەرگە بگەڕێتەوە، بەرپرسێكی یەكێتیش لە خورماتوو رایده‌گه‌یه‌نێت، "هاوپەیمانان هەوڵدەدەن پێشمەرگە بگەڕێتەوە، بەڵام عێراق رەزامەندی دەرنەبڕیووە".
A+    A-

 

مەلا كەریم شكور، بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە خورماتوو رایگه‌یاند، دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بۆشایی ئەمنی لە ناوچەكەدا دروستبووە، بەڵام عێراق ئامادەنییە پێشمەرگە بەشداری پێبكات لە پاراستی ئاسایشی ناوچەكەدا.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی خه‌ڵك وتیشی، "دوای خۆپیشاندانەكانی عێراق، لیوایەكی هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە خورماتوە كشاوەتەوە، ئەوەیش هێندەی تر بۆشایی ئەمنی دروستكردووە، هاوپەیمانان فشاریان لە حكومەتی عێراق كردووە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە، بەڵام عێراق رازی نییە".


رۆژی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هێرشیانكردەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و گەڕانەوە بۆ ناوچەكانی جێناكۆكی و لەوكاتەوە، هاوپەیمانان هەوڵدەدەن پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ چەند شوێنێكی ناوچەكانی جێناكۆكی لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین، كەركوك و موسڵ و دیالە.
 
















زۆرترین بینراوەکان