یەکێتی پەیامێک ئاراستەی سەرجەم لایەنەکانی ھەرێم دەکات 


نەتەوە  |   11:48:28 2018-07-17  |   (152) جار خوێندراوەتەوە

یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان پەیامێک ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم دەکات، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش داوادەکات پێشوازی لەپڕۆژە ھاوبەشەکەی یەکێتیی و پارتی بکەن بۆ ئەوەی بەتیمێکی بەھێزەوە بەرەو بەغدا بچن.
A+    A-

 

لەپەراوێزی مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نابینایان حاکم قادر حەمە جان ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، "لەگەڵ پارتی پڕۆژەیەکی ھاوبەشمان ھەیە بۆ چونە بەغدا، مەرجی ئێمەی یەکێتیی بەپلەی یەکەم و دواتریش لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەوڵدانیش لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، ھێنانەدی خواستەکانی خەڵکی ئەم ھەرێمەیە، ھەروەھا بۆ دەستکەوتەکانی نەتەوەکەمانە".


ناوبراو وتیشی:"ئێستاش لەگەڵ پارتی لیژنەی ھاوبەشمان ھەیە، بۆئەوەی لەلیژنەکان بەھاوبەشی پێکەوە داکۆکی لەمافەکانی گەلەکەمان بکەین و لەھەمانکاتیشدا داوا لەلایەنەکانی دیکە دەکەین، ھەمویان بێنە پێشەوە بەتایبەتی لەم قۆناغەدا کە عیراقی پێدا تێدەپەڕێت، تاوەکو بەتیمێکی بەھێزەوە بەرەو بەغدا بەڕێبکەوین".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ھەمیشەی تەئکیدمان لەوەکردۆتەوە، تەنھا چەکێک بەدەست میلەتەکەمانەوە بێت، یەکێتیی و یەکڕیزیی گەلەکەمانە، سەردانی لایەنەکانیش دەکەین و دەرگاشمان کراوەیە".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئەگەر لایەنێکیش لێکتێنەگەیشتنی ھەبێت لەگەڵمان یان تێڕوانینێکی جیاوازی ھەبێت، ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە لەگەڵیداو ھەنگاوی جدی بنێین، ئەگەر گۆڕانیش پێشوازی لەئێمە نەکرد، ئێمە ھەر ئامادەین سەردانیان بکەین، دواتر یەکێتیی دەرگای کراوەیەو ئێمە پێشوازی لەلایەنەکان دەکەین".
 
















زۆرترین بینراوەکان