خشتەی دووەمی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەندرێت


نەتەوە  |   00:55:20 2018-07-17  |   (6,784) جار خوێندراوەتەوە

لەلایەن حکوومەتی "عێراقی"ـه‌وه‌، بڕی 317 ملیار دینار خرایە سەر حیسابی حکوومەتی هەرێمه‌وە.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی باسنیوز له‌زاری سەرچاوەیەکی نێو دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم بڵاویكردۆته‌وه‌، حکوومەتی عێراق بڕی 317 ملیار دینارەکەی، کە بە شێوەی مانگانە ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی دەکات، خستووەتە سەر حیسابی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارەکە گەیشتووەتە دەست حکوومەت.


سه‌رچاوه‌كه‌ ئەوەشی نەشاردەوە، کە ئێستا وەزارەتی دارایی ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی خشتەی دووەمی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات و بەم نزیکانە خشتەی دووەمی مووچە ڕادەگەیەندرێت کە یەکەمین وەزارەت، وەزارەتی پەروەردە مووچەی پێ دەدرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان