شه‌ش پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی تریش بریندار بوون


نەتەوە  |   13:23:07 2018-07-16  |   (4,162) جار خوێندراوەتەوە

له‌میانه‌ی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌" له‌ چیای "قه‌ره‌چوخ" له‌ سنوری مه‌خمور شەش پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و چواری تریش بریندار بوون. 
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی دواڕۆژ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری له‌ ناو شه‌ڕه‌كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئۆپراسیۆنی پێشمه‌رگه‌ له‌ نزیك گوندی عه‌لا دژی داعش ده‌ستپێكردووه‌، كه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش خۆیان له‌ ناو ئه‌شكه‌وتی بچوكدا حه‌شارداوه‌ و به‌قه‌ناس شه‌ڕ ده‌كه‌ن".


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی"تا ئێستا شەش پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبووه‌، كه‌  2 له‌و شه‌هیدانه‌ سه‌ره‌تا برینداربوون، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ به‌هۆی قه‌ناسه‌كانی داعش نه‌یانتوانی رزگاریان بكه‌ن، 4 پێشمه‌گه‌ی دیكه‌ش برینداربوون".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "له‌هه‌مان كاتدا فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ختی شوێنه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌ڵام داعش خۆیان له‌  3 ئه‌شكه‌وت حه‌شارداوه‌ و دوای هێرشه‌كانی فڕۆكه‌ جارێكی دیكه‌ دێنه‌ ده‌روه‌ و به‌ قه‌ناس شه‌ڕده‌كه‌ن".
 
















زۆرترین بینراوەکان