پاره‌ی به‌غدا گه‌یشته‌ هه‌رێم، خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت


نەتەوە  |   12:45:07 2018-07-16  |   (3,978) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت و "به‌ڵێنێكی"‌ نوێش به‌مامۆستایان ده‌دات، به‌رپرسێكی یه‌كێتی مامۆستایانیش واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاشكراده‌كات.
A+    A-

 

عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی هه‌رێم، كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 16/7/2018 به‌ڕِێوه‌چوو، رێباز حه‌ملان گه‌یشتنی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی عیراقی بۆ هه‌رێم راگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، ئێستا لیستی دووه‌می موچه‌ ئاماده‌یه‌و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش په‌روه‌رده‌ ده‌بێت.


ناوبراو وتیشی:"وه‌زیری دارایی رایگه‌یاندوه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی 20ی‌ ئه‌م مانگه‌ ره‌زامه‌ندی خه‌رجكردنی موچه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عیراقه‌وه‌ بدرێت و له‌ڕۆژی 22ی 7ی 2018یش، موچه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و پاشانیش وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ دابه‌شبكرێت".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وه‌زیری دارایی دڵنیایی دا كه‌ بۆ مانگی داهاتوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دووه‌م وه‌زراه‌ت ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی موچه‌، به‌جۆرێك له‌ 20 رۆژی داهاتوودا موچه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌درێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان