كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان ئاشكراكرا 


نەتەوە  |   11:21:03 2018-07-16  |   (4,906) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕە پارەكەی عیراق بۆ مووچە بگاتە وەزارەتی دارایی هەرێم و سەرچاوەیەكیش ئاشكرای ده‌كات، "ڕۆژی یەك شەممە و دوو شەممە مووچەی پەروەردە دابەشدەكرێت".
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی خه‌ڵك له‌زاری سەرچاوەیەك لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشكرایكردووه‌، بڕیارە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو مووچەی پەروەردەی دەرەوەی شارەكان دابەشبكرێت.


وتیشی، "ڕۆژی دووشەممەی داهاتووش مووچەی پەروەردەی ناو شارەكان دابەشدەكرێت.


لە خشتەی مووچەی مانگی نیسان، كە لەم مانگەدا دابەشكرا، مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە دواخرا و ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایی زۆری لێكەوتەوە و بەو هۆیەشەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە لە مانگی داهاتوودا مووچەی پەروەردە دەخرێتەوە لیستی یەكەم.


تا ئێستا هەریەكە لە وەزارەتەكانی (پەروەردە و ناوخۆ و خوێندنی باڵا) و خانەنشینان و كەمئەندامان مووچەی مانگی نیسان-یان وەرنەگرتووە.
 
















زۆرترین بینراوەکان