بۆ لابردنی گۆشتی زیادەی جەستە چەند رێگایەکی سروشتی تاقیبکەرەوە


نەتەوە  |   18:34:13 2018-07-15  |   (558) جار خوێندراوەتەوە

گۆشتی زیادەی سەر پێست  لە ڕیشاڵی كۆلاجینی و چەورییە خانە و دەمارەخانە و بۆریی خوێن پێكهاتووەو بە پێستێكی تەنك داپۆشراوە، زیاتر لە درزەكانی پێستی مل، بنباڵ، بنڕان، ژێر مەمك، رووكاری ناوەوەی باڵ و پێڵوی چاودا بەدەر دەکەون.
A+    A-


بەرلەوەی هەوڵبدەیت گۆشتی زیادە لابدەیت، واباشترە نیشانی پزیشکی بدەیت تا بزانیت لابردنی زیانی هەیە یاخود نا؟

 

دواتر دەتوانیت بە یەکێک لەم رێگایانە لای بدەیت:

 

- لۆکەیەک بخەرە ناو سرکەوەو دواتر بیگوشە، پاشان بیدە لە شوێنەکەی و بە لەزگەیەک با پێوەی بێت هەتا بەیانی، رۆژانە ئەم کارە دووبارە بکەرەوە تا پێوەی نامێنێت.

- ئاوی لیمۆش بۆ لابردنی پەڵەکە بەسوودە، رۆژانە 2 بۆ 3 جار ئاوی لیمۆی لێبدە.

 

- ناوچەکە پاک بکەرەوەو رۆژانە 2 بۆ 3 جار جێڵی ئالۆڤێرای لێبدە.

 

- دەتوانیت 1-2 قاش سیر بکەیت بە هەویرێک و بیدەیت لەو ناوچەیە، شەو تا بەیانی با پێوەی بمێنێتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان