لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی شەڕەوە پەرلەمان جووڵەی یەکەمی دەستپێکرد


نەتەوە  |   18:01:24 2018-07-15  |   (260) جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای زیانلێكەوتووانی شەڕ لە هەرێم دەكات و راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانیش رایدەگەیەنێت: "هەركاتێك پڕۆژەكە رەوانەی حكومەت كرا، راو سەرنجی خۆمانی لەسەر دەخەینەڕوو".
A+    A-


ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/7/15، لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستاندا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی شەڕ لە هەرێمی كورستان دەكرێت.

 

دڵشاد شەهاب راوێژكاری سەرۆكی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە: هەر پڕۆژەیەك رەهەندی دارایی هەبێت، بەدڵنیاییەوە رای حكومەتی لەسەر وەردەگیرێت.

 

لەوبارەیەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "تا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەكە نەكرێت، بۆچوونی حكومەتی لەسەر وەرناگیرێت، هەركاتێك پڕۆژەكە بۆ حكومەت نێردرا، ئەوكاتە ئێمەش سەرنج و تێبینی خۆمان دەخەینەڕوو".

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە دوای ئەوەی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاساكە دەكرێت، ئاڕاستەی لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان دەكرێت، هاوکات رای  حكومەتیشی لەسەر وەردەگرێت، دواتر رێكارەكانی دیكەی دارشتنی یاساكە دەستپێدەكرێت.
















زۆرترین بینراوەکان