ئەو پێنج خواردنە ئەفسوناوییەی کە هاوکارت دەبن لە دابەزاندنی کێشدا


نەتەوە  |   16:56:31 2018-07-15  |   (127) جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە جوانییەکانی سەردەم، ئەوەیە کە خاوەنی جەستەیەکی رێک و لەشولارێکی جوان و لاوازو سەرنجڕاکێش بیت، ئەمەش وایکردووە پسپۆڕو شارەزایان بەردەوامن لە گەڕان و تاقیکردنەوە بۆ هاوکاریکردنت بەمەبەستی بەدەستهێنانی جەستەیەکی تەندروست.
A+    A-


ئەو پێنج خواردنەی کە هاوکارن لە دابەزاندنی کێشدا بەشێوەیەکی سروشتیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

هێلکە:

 سەرچاوەیەکی باشی ماددە خۆراکییەکانە، کە هەستی تێربوونت پێ دەبەخشێت بۆ ماوەیەکی درێژ، بەمەش کێش دادەبەزێت، بەمەرجێک ئەگەر بە کوڵاویی بیخۆیت.

 

بادام:

 بۆئەوەی لە چەوریيە زیانبەخشەکان و خواردنە چەورەکان دووربکەویتەوە، لەکاتی برسێتیدا هەندێک بادامی کاڵ بخۆ، دەوڵەمەندە بە مەنگەنیز و ڤیتامین E، کە ئەو دوو ماددەیە هاوکارن لە بەخشینی هەستی تێربوون و دواخستنی نیشانەکانی پیریدا.

 

سەوزە و میوەکان:

خواردنی سەوزەو میوەکان هاوکارن لە دابەزاندنی کێشدا، میوەکان دەوڵەمەندن بەو رەگەزە سەرەکییانەی کە لەشی مرۆڤ پێویستی پێیانەو هەستی تێربوون دەبەخشن و پێست جوان و سەرنجڕاکێش دەکەن.

 

چای سەوز:

ئەم ماددەیەش هاوکارێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش و دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسید کە کرداری هەرسکردن ئاسان دەکات و چەوریی جەستە دەسووتێنێت.
















زۆرترین بینراوەکان