لەبارەی به‌شه‌خۆراكی‌ دوو مانگەوە زانیاریی نوێ ئاشكراده‌كرێت


نەتەوە  |   14:29:14 2018-07-15  |   (869) جار خوێندراوەتەوە

له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ به‌شه‌ئاردی مانگی‌ سێ و چواری ئه‌مساڵەوە به‌ڕێوه‌به‌ری ئاشه‌كانی‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ دابینكردنی‌ به‌شه‌ ئارد، گه‌نمی پێویست بۆ ئه‌و دوو مانگه‌ له كه‌ركوكه‌وه‌ دابینكراوه"‌.
A+    A-


نه‌سرین محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئاشه‌كانی‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ هونه‌ری رایگه‌یاندووە: "بۆ دابینكردنی‌ به‌شه‌ ئاردی هاووڵاتیان به‌تایبه‌تی بۆ مانگی‌ سێی ئه‌مساڵ، داوایان له ‌كه‌ركوك كردووه‌و به‌شه‌ گه‌نمی پێویست دابینكراوه‌ کە دواتر له ‌ئاشه‌كان ده‌كرێت به ‌ئاردو به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت".

 

لەو رووەوە لە لێدوانێکیدا بۆ ئێس ئێن ئێن ئەو خانمە پەڕێوەبەرە دەڵێت: "‌ئێستا 50%ی هاووڵاتیانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌شه‌ ئاردی مانگی‌ سێیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و بڕه‌ی پێویسته‌ بۆ مانگی‌ سێی ئەو هاووڵاتیانەی‌ کە وەریان نەگرتووە، له ‌كه‌ركوكه‌وه‌ گه‌نمی پێویستمان بۆ دابینكراوه‌".

 

روونیشیكردو‌وەتەوە‌ کە "چاوه‌ڕوانده‌كرێـت له‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ ده‌ست به ‌وه‌رگرتنی‌ گوژمەیەکی دیكه‌ی‌ گه‌نم له ‌شاری‌ كه‌ركوك بكرێت و وتیشی: "به‌هۆی كه‌مبوونی‌ به‌رهه‌می‌ گه‌نمەوە له ‌سلێمانی‌، ناچاربووین داوامان له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ دیكه‌ی عیراق كردووە كه‌ گه‌نممان بۆ دابین بكرێت و بتوانرێت ده‌ست به ‌دابه‌شكردنی‌ ئارد به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا بكرێت".
















زۆرترین بینراوەکان